ZNA-هەولێر
دوای ئەوەی لە بازنەی نزمترین ئاستی لە ئەمساڵدا دەرچوو، نرخی زێڕ کەمێک بووژایەوە و هەر ئۆنسەیەکی بە 1817 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ترسی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی و چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی داتاکانی ئابووریی ئەمریکا بازرگانانی دوودڵ کردووە لە کڕینی ئەو کاڵا ستراتیژییە.
بۆ چوار هەفتەی لەسەر یەکە نرخی زێڕ دادەبەزێت، لەلایەکی دیکەشەوە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە ئەمریکا زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا و سستبوونەوەی ئابووری ترسی ئەوەیان دروستکردووە بانکی ناوەندی رێژەی سوودی بانکی بەرزبکاتەوە.
بەیانیی رۆژی سێشەممە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1817 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئۆنسەیەک زێڕیش بۆ گرێبەستەکانی داهاتوو بە 1824 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا
ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە |