ZNA - ههولێر
دوای ئهوهی له 22/2/2023 فڕۆكهوانێكی خانهنشینكراو له شارۆچكهی گهرمهی پارێزگای ئهنبار كوژرا، دەزگای ئاسایشی عێراق له ڕاگهیهنراوێكدا باسی لهوه كرد، بکوژی فڕۆکەوانهكه لە شاری سلێمانی دەستگیر کراوه، وتیشی، دوای دەستگیرکردنی قسەکانی وەرگیرا و رەوانەی لایەنە یاساییە تایبەتمەندەکان کرا.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له راگهیهنراوهكهدا دهڵێت، "دوای هەوڵێکی هەواڵگری و بەدواداچوونی ورد، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ئەنبار، توانیان بکوژی سەعد موحسین مەرزوک دلێمی لە سلێمانی دەستگیر بکەن."
ئهوهشی خستهروو، "تۆمەتبارەکە بڕە پارەیەکی پێبووە کە خاوەندارێتییەکەی بۆ کوژراوەکە گەڕاوەتەوە. دوای وەرگرتنی رەزامەندیی لایەنی دادوەری بەدواداچوون بۆ بکوژەکە کرا کاتێک بەرەو سلێمانی هەڵاتووە، دوای دەستگیرکردنی قسەکانی وەرگیرا و رەوانەی لایەنە یاساییە تایبەتمەندەکان کرا."
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |