ZNA_ هەولێر ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەڵێت، پارتی جددییە لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لەمساڵدا. دەشڵێت، نابێت ناکۆکی سیاسی ببێتە ئاستەنگ لە بەردەم پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمدا.
بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، پارتی جددییە ئەمساڵ پرۆسەی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، پێویستە لایەنەکانی دیکەش ئامادە بن بۆ ھەڵبژاردن.
ئیسماعیل دەشڵێت، نابێت ناکۆکی سیاسی، یان کێشەی سیاسی نێو لایەنێکی سیاسی ببێتە ھۆکار بۆ دواخستنی پرۆسەیەکی دیموکراسی و گرنگی وەک ھەڵبژاردن، هەربۆیە پێویستە لایەنەکان بگەنە رێککەوتن بۆ ئامادەکارییەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا.
ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە |