English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌یان  کۆچبەر لە کەناراوەکانی تورکیا رزگارکران
2023-02-28 [07:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، 63 کۆچبەریان لە کەناراوەکانی تورکیا رزگارکردووە، بەشێکیان لە سنووری یۆنان ناچارکراون بگەڕێنەوە بۆ سنووری تورکیا.

ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی تورکیا رایگەیاند "لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەکانی کوشئاداسی و دیدیمی پارێزگای ئایدن لە توركیا، 41 کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن یۆنانەوە ناچارکرابوون بگەڕێنەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا و 22 کەسی بە رەچەڵەک بیانی کە بەلەمەکەیان لەکارکەوتبوو، رزگارکران".

بەگوێرەی روونکردنەوەی ماڵپەڕی فەرمیی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، تیمەکانیان 11 کۆچبەری نایاساییان رزگارکردووە، کە لەلایەن یۆنانەوە ناچار کرابوون بگەڕێنەوە کەناراوەکانی تورکیا. هاوکات لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەی دیدیم، 30 کۆچبەری نایاسایی لەسەر دوو بەلەمی رزگارکردن رزگارکران کە بە هەمان شێوە لەلایەن یۆنانەوە بەزۆر نێردرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.

لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەلایەکی دیکەوە لەسەر گەیشتنی زانیاری سەبارەت بە داواکاری هاوکاری لەلایەن ژمارەیەک کۆچبەری نایاساییەوە کە بەلەمەکەیان لەکارکەوتبوو، بەلەمی ئاسایشی کەناراوەکان رەوانەی ناوچەکە کرا. تیمەکان 22 کۆچبەری نایاساییان لەسەر بەلەمەکە رزگارکرد.





ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad