ZNA-هەولێر پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکردووە، کە ڤیزای ساختەی بۆ چەند خێزانێک دروستکردووە و پارەی لێوەرگرتوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیکردووە، ڤیزای ساخته‌ی بۆ چه‌ند خێزانێك دروستكردووه‌و به فێڵ پاره‌ی لێوه‌رگرتوون، به‌بیانوی ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
پۆلیسی سلێمانی روونیکردووەتەوە "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرا كه ڤیزای ساخته‌ی بۆ چه‌ند خێزانێك دروستكردووه‌و به‌فێڵ پاره‌ی لێوه‌رگرتوون به‌بیانوی ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رۆژهه‌ڵات توانیان تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن".
ئاماژە بەوەکراوە "تۆمه‌تبار (م، ع، أ) له‌دایكبووی 1987 دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و بەبڕیاری دادوەرو به‌پێی مادده‌ی 298/289 له‌یاسای سزادان راگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە".
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |