ZNA-هەولێر سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، شاندێکی باڵای پارتی سەردانەکانی بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکان دەست پێدەکاتەوە و، لەم چوارچێوەیەشدا وا بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی پێکهاتەکانی کوردستان بکات، بەم شێوەیەی خوارەوە:
-کاتژمێر ١٠:٣٠ی سەرلەبەیانی، بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری
-کاتژمێر ١١:٣٠ بەیەکەوە سەردانی
ئەنجومەنی نەتەوەیی کلدانی
پارتی دیموکراتی کلدانی
بزووتنەوەی گردبوونی سریانی
حزبی بیت النهرەین دیموکراتی
ڕابیتەی کلدانی
کیان شلاما
-کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ سەدانی:
١-پارتی چاکسازیی تورکمان
٢-پارتی رزگاریی نەتەوەی تورکمان
٣-یانەی برایەتیی تورکمان
٤-پارتی نیشتیمانیی تورکمان
٥-تورکمان ایلی
٦-بزووتنەوەی بێلایەنی تورکمان
٧-بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمان
٨-پارتی یەکگرتووی تورکمان
-کاتژمێر ٣:٣٠ی پاش نیوەڕۆ، سەردانی:
١-پارتی گەشەپێدانی تورکمان
٢-کومەڵەی لیبرالی تورکمان
٣- کومەڵەی رۆشنبیری تورکمان
٤-پارتی شروقی تورکمان
٥- پارتی ئیرادەی تورکمان
٦- پارتی گەلی تورکمان
٧-پارتی دیموکراتی تورکمان لە کوردستان
٨- لیستی میللەت
شاندەکەی پارتی، بە سەرۆکایەتیی هەڤاڵ (مەحموود محەمەد) ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |