ZNA_ هەولێر ئەمەریکا رایگەیاند، هەڵوێستی ئێمە لەبارەی رژێمی سووریا نەگۆڕاوە، ئێستا کاتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان نیە لەگەڵ حکومەتی سووریا."
رۆژی دووشەممە، 27ـی شوباتی 2023، نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "هەڵوێستی ئێمە لەبارەی رژێمی سووریا نەگۆڕاوە، ئێستا کاتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانییان نییە لەگەڵ حکومەتی سووریا."
نێد پرایس باسیشیکرد، "دەتوانن چارەسەری پێداویستییە مرۆییەکانی گەلی تورکیا و گەلی سووریا بکەن، بەبێ گۆڕین یان پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان" لەگەڵ حکومەتی سووریا.
نێد پرایس ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا ئەوان سەرنجیان لەسەر هاوکاریی مرۆیییە بۆ سووریا و هانی وڵاتانی جیهانی دا کە "هەر شتێکیان لەدەست بێت بیکەن بۆ یارمەتیدانی گەلانی تورکیا و سووریا."
لەدوای بوومەلەرزەکەی 6ـی شوباتەوە، وڵاتان لە سەرتاسەری جیهانەوە هاوکاریی مرۆیی پێشکێشی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەکەن. بەشێکی وڵاتانی عەرەبیش لەدوای زیاتر لە دەیەیەک، شاندی فەرمییان ناردووەتە سووریا و لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی وڵاتەکە کۆدەبنەوە.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |