ZNA - هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی سێشه‌م شایسته‌ی دارایی مامۆستایانی وانه‌بێژ دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندیی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگادار دەکەینەوە کەوا بەیانی رۆژی سێشەم سەردانی دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌م شایسته داراییه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ مانگی 1ی 2023یه.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |