ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاژانسی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی به‌قاچاخبردنی دۆلارله‌پارێزگای نه‌ینه‌وا پوچه‌ڵ كرایه‌وه كه هه‌وڵ درابوو بڕی 162 هه‌زار دۆلار ببرێته ده‌ره‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و ئاژانسه باسی له‌وه كردوه ، مه‌فره‌زه‌كانی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا هه‌وڵێكی به‌قاچاخبردنی بڕی 162 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیان پوچه‌ڵ كرده‌وه كه له ده‌ست یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان گیرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، په‌ڕاوی بۆ كرایه‌وه، بڕه پاره‌كه و تۆمه‌تباره‌كه‌ش راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی رێكخراو بۆ ئه‌نجامدانی رێكاره‌كانی یاسایی كرایه‌وه.
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |