English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی سێو
2023-02-28 [12:47 PM]

ZNA : هەولێر


شەربەری سروشتی سێو بەیەکێک لە شەربە تەندروستەکان بۆ جەستە دادەنرێت و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا بەسوودەکان.

 

بەپێی ماڵپەڕی”minnetonkaorchards”، خواردنەوەی شەربەتی سروشتی سێو ئەم سوودانەی بۆ جەستە دەبێت

 

: -دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکات و مەترسی توشبوون بە ئەنفلۆنزا و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە. -یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، بەوشێوەیە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، خوێنبەر، جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.

 

-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ قەبزی بەکاردەهێنرێت

 

. -بەهۆی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاددەکات و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

 

-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جگەر هەیە

 

. -ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات و ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە و چرچولۆچی دەکات.

 





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad