ZNA- هەولێر
وهزیری كشتوكاڵی عێراق ئاشکرای دەکات، سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2023 هەندێک بەربەستیان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە.
عەباس جەبر عهلیاوی وەزیری کشتوکاڵی حكومهتی عێراق ئاشكرایكردووه، رەشنووسی یاسای بودجە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و پێمانوایە دوای چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەسەند دەکرێت.
عهلیاوی ئاماژهی بهوهكردووه، بابەتی تەکنیکی هەیە کە پەیوەندیی بە نرخی دوای گۆرانکارییەکەی دۆلارەوە هەیە، هەر بۆیە بڕگەکانی بودجە بەپێی نرخی نوێی ئاڵوگۆڕکردن رێکخرابوو، بۆیه ئەنجوومەنی وەزیران هیوادارە کێشەکان لەگەڵ ههولێر بەمەبەستی پێشکەشکردنی بودجە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی چارەسەربکات و دواتر رەوانەی پهرلهمانی بکات.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |