ZNA- هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا بڵاوی کردەوە 12 کەسایەتیی ئێرانی خستووەتە لیستی گەمارۆکانیەوە.
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو 12 کەسە ئەندامانی سوپای پاسداران و هێزەکانی پۆلیسی ئێران و بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پشێوییەکانی ئەم دوایە خراوەنەتە لیستی سزاکانمانەوە.
بەشێک لەو سزدراوانە لە دو پارێزگای سنە و ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسن.
لەماوەی رابردوو بە بیانووی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران دەیان بەرپرسی باڵا و دامەزراوەی ئێران لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە خرانە لیستی سزاکان و گەمارۆیان بەسەردا سەپێندرا.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |