English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەراوردی سەرەتایی زیانی بوومەلەرزەی تورکیا
2023-02-28 [01:18 AM]

​ZNA- هەولێر


بانکی نێودەوڵەتی زیانەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بە 34 ملیار دۆلار دەخەمڵێنێت.

ئومپێر لوپێس، بەڕێوەبەری بانکی نێودەوڵەتی لە تورکیا بە میدیاکانی راگەیاندووە، بەهۆی بوومەلەرزەی شەشی شوبات، زیاتر لە 34 ملیار دۆلار زیان بە تورکیا گەیشتووە و ئەو زیانەش یەکسانە بە لە 4٪ ـی بەرهەمی گشتی ناوخۆی تورکیا بۆ ساڵی 2021.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خەڵاندنە بڕی تێچووی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانەوەی ناوچە وێرانبووەکان و باکووری سووریا ناگرێتەوە.

ئەو بەرپرسەی بانکی نێودەوڵەتی تورکیا پێشبینی دەکات زیانەکانی کارەساتە هێشتا زیاتربن، چونکە تا ئێستا بوومەلەرزەی نوێ لەو ناوچانە روودەدەن و جەختیش دەکاتەوە بانکی نێودەوڵەتی پابەندە بە هاوکاری کردنی تورکیا بۆ بونیادنانەوەی ناوچە وێران بووەکان.





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad