English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(12)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان
2023-02-28 [01:34 AM]

ZNA_ هەولێر



بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و نووسەرانی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان(KDP.info).

ئەمڕۆ(12)ساڵ بەسەر دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان(KDP.info)تێدەپەڕێ، ئەو کەناڵە گرنگەی شانبەشانی ئۆرگان و دامودەزگاکانی دیکەی راگەیاندنی پارتیمان رۆڵی شیاوی خۆی بینیوە لە بواری میدیای ئەلکترۆنی دا، هەروەها لەو تەمەنەی کارکردنیدا توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو پێشکەش بکات و بە پێی سیستەمێکی گونجاو و راستگۆیانە هەواڵ و پەیامی خۆی بە خوێنەرانی بگەیەنێت.

ماڵپەڕی فەرمی (KDP) کە ئۆڕگان و زمانحاڵی فەرمی پارتیمانە، بە راستگۆیی و پەیامە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی پێگەیەکی دیار و، ناوەند و سەرچاوەیەکی جێگای باوەڕی خوێنەرانیەتی کە ئەمەش مایەی پێزانین و دەستخۆشییە، ئومێدەوارین کارنامەی داهاتووتان بە پلانێکی سەردەمی و گونجاوتر رەنگڕێژبکەن بۆ پێشکەوتنی زیاتر لە هەموو روویەکەوە.
بەو بۆنەیەوە و وێرای گەرمترین پیرۆزباییمان لە ئێوەی بەڕێز و نووسەر و خوێنەرانی ماڵپەڕی فەرمی(KDP)، پشتیوانی بەردەوامی خۆشمان بۆ ماڵپەڕەکەتان دووپات دەکەینەوە. هەر سەرکەوتوو بن.  
 
مەکتەبی سیاسی
 پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ـی٢ـی٢٠٢٣





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad