ZNA- هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، بڕیارەکەی کۆشکی سپی بۆ سڕینەوە و قەدەغەکردنی ئەپلیکەیشنی تیک تۆک لەسەر ئامێرەکانی دەزگا حکومییەکان رەت دەکەنەوە.
ئەمریکا 30 رۆژ مۆڵەتی بە دەزگا حکومییەکانی وڵاتەکەی داوە بۆ ئەوەی بڕیاری سڕینەوە و قەدەغەکردنی تیک تۆک جێبەجێ بکەن.
هاوکات، کەنەداش هاوشێوەی ئەمریکا بڕیاری سڕینەوە و قەدەغەکردنی ئەپلیکەیشنی تیک تۆکی لە دامودەزگا حکومییەکان دا.
ئەم بڕیارەی ئەمریکا و کەنەدا دوای ئەوەهات هەردوو وڵات بڕوایان وایە چین ئەپلیکەیشنەکە بە مەبەستی دزەپێکردنی زانیاری و سیخووری بەکار دەهێنێت و بە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکانیانی دەزانن.
ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە |