English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونكردنەوە لە بارەی پشووی قوتابخانەكان دەدرێت
2023-02-28 [03:25 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزیری پەروەردە روونكردنەوە لە بارەی پشووی بەهاری ناوەندەكانی خوێندن دەدات و دەڵێت: "پشووەكە ئەمساڵ وەكوو خۆی دەبێت".

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، را یگەیاند: "ئەمساڵ پشووی بەهارەی ناوەندەكانی خوێندن وەكوو خۆیەتی هیچ گۆڕانكارییەك رووینەداوە".

زیاتر گوتیشی: "پشووی بەهارە لە 11ی 3 دەستپێدەكات لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندندا و گۆڕانكای تێدا ناكرێت و تاكوو رۆژانی نەورۆز بەردەوام دەبێت و دواتر دەوام دەستپێدەكاتەوە".

پشوویبەهارەی ئەمساڵ لە 11ی3 دەست پێدەكات و رۆژی 25ی3 دەوام دەستپێدەكاتەوە.

وەزارەتی پەروەردە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە "گوایە پشووەكانی بەهارە گۆڕانكاریی تێدا دەكرێت و پشووەكان دەخرێتە مانگی رەمەزانەوە."

وێرای پشووی بەهارە بەپێی رۆژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانی 5 و 11 و 14 و 21 و 22 و 23ی 3 پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

 

شوان به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad