English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی ئەم ساڵی عێراق دیاریکرا
2023-02-28 [05:29 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، کە پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دیاریکرا.

ئامانج هه‌ركی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی ٢٠٢٣دا به‌ رێژه‌ی‌ ١٢.٦٧% دیاریكراوه‌،‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له‌وباره‌یه‌وه‌ كراوه‌ و ئاشكراشیكرد، كه‌ مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر خه‌رجی سیادی ده‌بێت.

ھەروەھا ئامانج هه‌ركی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسخستەروو، کە تا ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌ عێراقدا، ١٢.٦٧% له‌ كۆی گشتی بودجه‌ی فیدراڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانده‌كرێت و دوای ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریش، ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌گوێره‌ی رێژه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.

بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق نزیکەی ٢٠٠ ترلیۆن دینارە کە ئەوەش گەورەترین بودجەی عێراقە لە مێژوودا و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ ره‌شنووسی بودجه‌ی ٢٠٢٣دا له‌ ‌نێوان ٥٥ بۆ ٦٥ دۆلار خه‌مڵێندراوه‌.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad