English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌
2023-02-28 [05:34 AM]

ZNA-ھەولێر


له‌سه‌ره‌تای مانگی 3، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌ و چه‌ند ته‌وه‌ر و پرۆژه‌ یاسایه‌كی گرنگیش گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

 سامان ئەحمەد بەکر، بە ڕێوه‌بەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان  راگەیاند: "په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌كاته‌وه‌ له‌ له‌ 1/3/2023، یه‌كه‌م داننیشتنی ئاسایی خولی بەهارەی ئه‌نجام ده‌دات.

دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ی پێش نیوه‌رۆ ڕۆژی چوار شەممە ڕێكه‌وتی 1/3/2023، ئه‌نجام ده‌درێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

یه‌كه‌م: یەك دەقیقە بێ دەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووه‌م: كردنەوە و ووتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان تایبەت بە خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (7)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

سێیەم: ووتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بە بۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، لە (3) سێ خولەك زیاترنەبێت.
چوارەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و بڕیارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (78) و ماددەكانی (79، 80) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

1. پێشنیازە یاسای (بەڕەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵەكردن لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
2. پێشنیازە یاسای (بەڕەنگاربوونەوەی گزی زانستی).
3. پێشنیازە یاسای (ناوەندی وەرگێڕانی سەرچاوە زانستییەكان لە هەرێمی كوردستان).
4. پێشنیازە بڕیاری (تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید).
5. پێشنیازە یاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
پێنجەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای (كار لە هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حــوكمی مــادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

شەشەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر ئەم یاسایانەی خوارەوە، كە بە بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێم گەرێندراونەتەوە بۆ پەرلەمان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددی (95) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

1. یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2022 یاسای (گرتنی كاڵای قاچاغ و قەدەغەكراو لە مامەڵەپێكردن لە هەرێمی كوردستان - عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (15)ی ساڵی 2022ی سەرۆكایەتی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە خاڵی (7) لە بڕگەی (دووەم) و هەڵگرتنی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (3)ی یاساكە.
2. یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2022 یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان - عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (16)ی ساڵی 2022ی سەرۆكایەتی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (42)ی یاساكە.
3. یاسای ژمارە (17)ی ساڵی 2022 یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان - عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (1)ی ساڵی 2023ی سەرۆكایەتی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (13)ی یاساكە.
حەوتەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاری ده‌ست له ‌كار كێشانه‌وه‌ی ئەم ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی لە خوارەوە ناویان هاتوو لە ئەندامیەتی پەرلەمان، به‌پێی حوكمی خاڵی ( 1، 2) له‌ بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (25) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad