English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر پێدانی پارە بۆ پڕۆژەی بچووک دەستپێدەکات
2023-02-28 [08:36 AM]

هەولێرZNA


سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەو گەنجانەی بێکارن و بیرۆکەی جوانیان بۆ کار هەیە، بۆ پڕۆژە تاوەکو بڕی 10 هەزار دۆلاریان پێدەدەن بە مەرجێک بتوانێت هەلیکار بۆ چەند کەسێکی دیکە بڕەخسێنێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 28-2-2023، سامان ستار، سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند: "سبەی بە هاوئاهەنگیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە ئەنجوومەنی پارێزگا لەگەڵ رێکخراوی پاو  کۆدەبینەوە بەمەبەستی دەستنیشانکردنی چۆنێتیی پێدانی قەرزی بچووک بەو گەنجانەی دەیانەوێت پڕۆژەی بچووک و  کاری خۆیان هەبێت. دەشڵێت، "هاوکاریان دەبین تاوەکو دەست بە کاری خۆیان دەکەن".

 

سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری کۆمەڵایەتیی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، سبەی بڕیاری کۆتایی لەسەر چۆنێتیی پێدانی قەرزەکە دەدرێت، بەپێی خەمڵاندن تاوەکو 10 هەزار دۆلار پارە بە هەر گەنجێک دەدرێت بەو مەرجەی پرۆژەی تایبەت بە خۆی هەبێت.

 

لەبارەی بیرۆکەکان سامان ستار گوتی: دەبێت گەنجان بیرۆکەی باش پێشکێش بکەن و قازانجی هەبێت، بەشێوەیەک هەلیکار بۆ  چەند کەسی دیکەش بڕەخسێنێت.

 

سەبارەت بە چۆنێتیی پێدان و گەڕانەوەی قەرزەکە سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری کۆمەڵایەتیی پارێزگای هەولێر گوتی: "سبەی بڕیار دەدەین کە خاوەنی بیرۆکەکان چۆن قەرزەکە بگەڕێننەوە و چەند کەفیل پێویستە بۆ وەرگرتنی پارەکە". 





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad