English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەک سوودێکی گرنگی خواردنی برنج بۆ دڵ ئاشکرادەکات
2023-02-28 [05:21 AM]

ZNA : هەولێر


توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەم دواییە کە لە زانکۆی گیفو لە ژاپۆن ئەنجامدراوە، پشتڕاستی کردەوە کە سیستمی خۆرکی دەوڵەمەند بە برنج رەنگە سوودی بۆ تەندروستی دڵ هەبێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵی لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لە دانیشتوانی ژاپۆن

 

. بەپێی هەواڵیکی ماڵپەری"عاجل"، توێژینەوەکە لەسەر ١٣ هەزار و ٣٥٥ پیاوە و ١٥ هەزار و ٧٢٤ ژن کراوە کە سیستمی خۆراکییان بە یەکتر بەراورد کراوە. توێژەران بۆیان

 

دەرکەوتووە کە خواردنی برنج زۆرتر پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە لە پیاواندا، بەڵام ئەم پەیوەندییە بەهێزە لەنێو ئافرەتاندا نەدۆزراوەتەوە، هەروەها خواردنی برنج پەیوەندی بە خواردنی زیاتری بەرهەمەکانی سۆیا و خواردن دەریاییەکانەوە هەیە و کەمتر خواردنی گۆشت و هێلکە، هەروەها دۆزییانەوە هیچ پەیوەندییەک هەیە لە نێوان خواردنی برنج و نۆدل لەگەڵ مەترسی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە نەبووە

 

. بە لەبرچاوگرتنی ئەنجامەکان، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە لە وڵاتی ژاپۆن، خواردنی برنج وەک ژەمێکی سەرەکی لەگەڵ خواردنی خۆراکی تەندروست وەک ژەمێکی لاوەکی، رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پارێزگاریکردنی دڵ لە نەخۆشییەکان.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad