هەولێر : ZNA بەشێوەیەکی گشتی مرۆڤەکان لەکاتی خەودا هەندێکیان دەچنە نێو خەوێکی قووڵەوە و گران بە خەبەر دێن، بەپێچەوانەوە هەندێکی دیکە بەدەنگێکی هێواش خێرا بە خەبەردێن و زۆر هەستیارن.
هۆکارەکانی زوو بەخەبەر هاتن یان درەنگ لە خەو هەستان چییە؟
لەڕووی زانستیەوە هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ مێشک و ئەم گرفتە بە "چەرخی خەوتن" ناودەبرێت، کە پێکهاتووە لە جۆرە چالاکیەک لەنێو دەماغدا کە بە بەردەوامی لە کاردایە و وادەکات مێشکی لەکاتی خەودا لە چالاکیەکی زۆردا بێت و سەرقاڵ بێت بە کۆمەڵێک ئەرکی گرنگەوە
. ئەمەش وادەکات ئەو کەسە بەهۆی چالاکی و کاری بەردەوامی مێشکیەوە، درەنگ دەنگی دەرەوە یان ڕووداوەکانی چواردەوری ببیستێت یان بگات بە مێشکی لەکاتی خەودا، ئەمە جگە لەوەی زۆر درەنگ خەوی لێدەکەوێت، هەر بۆیە دەڵێن (خەوی قورسە) واتە ئاسان بەخەبەر نایەت
. بەڵام ئەو کەسانەی بەردەوام دەروونیان ماندووە و زۆر بیردەکەنەوە و تووشی دڵەڕاوکێ دەبن زوو بەخەبەردێن و لەدەنگ و ڕووداوەکانی چواردەوریان بە ئاگادێن، واتە(خەویان سوکە).
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |