English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولوسی ئاکار: لە دوای بوومەلەرزەکەوە نزیکەی ٤٢ هەزار سووری ئاره‌زوومه‌ندانه‌ گەڕاونەتەوە
2023-03-01 [07:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار ئاشکرای کرد، "نزیکەی ٤٢ هەزار سووریی نیشتەجێی تورکیا کە خانووەکانیان رووخاوە یان کەسی نزیک و منداڵیان لەدەستداوە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە بۆ وڵاتەکەیان گەڕاونەتەوە ".

خولوسی ئاکار لە میانی گوتارێکیدا لە ناوەندی بەڕێوەبردنی کارەسات لە پارێزگای هاتای نزای لێخۆشبوونی بۆ ئەوانە کرد کە لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.

وەزیری بەرگریی تورکیا ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە رووبەڕووی بوومەلەرزەیەک و کارەساتێکی گەورە بوونەتەوە و رایگەیاند لە یەکەم رۆژی بوومەلەرزەکەوە دەوڵەت و گەل هەموو پێکەوە بە یەک دڵ بەردەوامن لە کارکردن.

خولوسی ئاکار ئەوەشی خستەڕوو کە سەرەڕای بارودۆخی ئاو و هەوا و کۆمەڵە ئاستەنگێک بەڵام لە ئەنجامی ئەو کارانەی کە لە ٦ی شوباتەوە بۆ ئێستا ئەنجامدراوە مەودایەکی زۆریان بڕیوە و رایگەیاند ئاگاداری ئەوەن کە هێشتا کارەکان تەواو نەبووە.

- "بە هیچ شێوەیەک جێگەی رەشبینی، خراپ بیرکردنەوە و بێهیوایی نابێتەوە"

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار باسی لە بانگەشەکانی هەبوونی کۆچکردنی راستەوخۆ لە سووریاوە بۆ تورکیا کرد و گوتی: "بە هیچ شێوەیەک هیچ کۆچێکی راستەوخۆ یان گواستنەوە بۆ تورکیا رووینەداوە. هەندێک گێڕانەوەی لەو شێوەیە دەرچوو. ئەمانە گوزارشت لە راستییەکان ناکەن. نزیکەی ٤٢ هەزار سووریی نیشتەجێی تورکیا کە خانووەکانیان رووخاوە یان کەسی نزیک و منداڵیان لەدەستداوە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە گەڕوانەتەوە بۆ وڵاتەکەیان".

 

AA





ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad