ZNA- هەولێر
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە داشکاندنیان لە نرخی بلیتی هاتن و رۆیشتن بۆ دەکرێ ئەگەر لەڕێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە گەشت بکەن.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانیی عێراقی پابەند دەبێت بە بڕیاری داشکاندن بۆ خانەنشینان بە رێژەی لەسەد 25 لە نرخی بلیتی هاتن و رۆیشتن تەنها بۆ یەکجار لە ماوەی ساڵێکدا.
وەزارەت راشیگەیاند، جگە لە خانەنشینان هەموو توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە بە رێژەی لەسەدا 90 داشکاندنیان بۆ دەکرێت، هەروەها خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیش بە رێژەی 50 لەسەد داشکاندنیان بۆ دەکرێت ئەگەر هێڵی ئاسمانی عێراقی بەکاربهێنن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هێڵی ئاسمانی عێراقی بێ بەرامبەر کار دەکات بۆ گەڕانەوەی تەرمی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی کە لەدەرەوەی وڵات گیانیان لەدەستداوە.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |