ZNA - هه‌ولێر
ئه‌مشه‌و سێشه‌م له پارێزگای بابل له ناوه‌ڕاستی عێراق رووداوێكی دڵته‌زێن ڕووی دا و زاوایه‌ك ته‌قه له ماڵی خه‌زووری ده‌كات و له ئه‌نجامیشدا هاوسه‌ر و سێ له ئه‌ندامانی ماڵه خه‌زوورانی ده‌كوژێت.
ڕووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌ڕه‌كی ته‌همازییه له پارێزگای بابل سه‌ریهه‌ڵداوه و زاواكه ته‌قه‌ی له ماڵی خه‌زووری كردووه و به‌هۆیه‌وه خه‌زوور و خه‌سوو و هاوسه‌ر و برایه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه.
دوای ڕووداوه‌كه‌ش، زاوا بكوژه‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕای كردووه و هێزه‌كانی پۆلیسیش له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیدان.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |