English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەوت کێشەی تەندروستی کە هۆکارەکەی کەمی ئاسنە لە خوێندا
2023-03-01 [07:27 AM]

ZNA : هەولێر


کێشە تەندروستییانە کردووە کەبەهۆی کەمی ڕێژەی ئاسنی خوێنەوە دروست دەبن، بەم جۆرە:

هەناسە تەنگی:

کەمی ئاسنی خوێن دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئۆکسجین لە جەستەی مرۆڤدا، ئەمەش بەواتای نەگەیشتنی بڕی تەواوی ئۆکسجین بۆ ماسولکەکانی جەستە تاوەکو چالاکییەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، ئەنجامەکەشی زیادبوونی تێکڕای هەناسەدانەو جەستە دەیەوێت بڕێکی تەواو لە ئۆکسجین وەربگرێت.

سەرئێشە و گێژبوون:
کەمی ئاسن لە خوێندا هۆکارە بۆ نەگەیشتنی بڕی تەواو لە ئۆکسجین بۆ مێشک، پاشان دەمارەکانی خوێن فراوان دەبن و هەست بە سەرئێشەیەکی توند دەکرێت.

خێرابوونی لێدانەکانی دڵ:
کەمبوونەوەی ئاستی ئۆکسجین بەواتای ئەوەی پێویستە دڵ بە شێوەیەکی زیاتر هەوڵبدات و کاربکات، ئەمەش وادەکات لێدانەکانی دڵ تێكبچن.

هەوکردن و سوربوونەوەی دەم و زمان:
ئەو کەسانەی توشی ئەم حاڵەتەدەبن، هەست بە ئازار و هەوکردن دەکەن لەناودەم و زمانیاندا.

لەرزینی پێیەکان:
کەمی ئاسنی خوێن دەبێتە هۆی ناجێگیری پێیەکان، تەنانەت لەکاتی بەپێوە وەستان و وەستان بە جێگیری هەست بە لەرزینی پێیەکان دەکرێت، هەروەها لەشەودا دەبێتە هۆی خوورانی پێیەکان.

هەستکردن بە ماندوبوون:
کاتێک جەستە بڕی تەواوی لە ئاسن و ئۆکسجین پێنەگات، ووزە لەدەست دەدات و هەستی ماندووبوون زیاتر دەبێت.

هەستکردن بە سەرما:
دابەزینی ڕیژەی ئۆکسجین لە دەست و پێیەکاندا دەبێتە هۆی هەستکردن بە سەرما تەنانەت لە کەشی گەرماش دا. 





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad