هەولێر : ZNA گەر بە رێژەیەکی زۆر قاوە بخورێتەوە ئەوا دەبێتە هۆی لەرزین و خەو زراندن و گێژبوون نائارامی
. ئەو کەسانی کەم خوێنن خواردنەوەی قاوە زیانیان پێدەگەیەنێت، هەروەها بۆ خانمانی دووگیان و شیردەر و ئەوکەسەنەی کێشەی پوکانەوەی ئێسکەکانیان هەیە زیانبەخشە.
خواردنەوەی قاوە لە بەیانیان دا بە گەدەی بەتاڵ زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دەردانی بڕێکی زۆری ترشەڵۆکی ڕێخۆڵەکان هەوەها کەم بوونەوەی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین لە مێشکدا. هەرکەسێک لەسەر خواردنی کافاین ڕانەهاتبێت یان زۆری خواردبێت توشی دڵەراوکێ و توڕەیی و بێ خەوی دەبێت
. مادەیەکی میزپێکەرە ، ڕێژەی میزکردن زیاد دەکات
...بەتایبەتی بە شێوەیەکی خۆنەویست
. ماددەی کافاین لە دایکەوە بەهۆی شیرپێدانەوە بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە ئەویش دەبێتە هۆی توشبوونیان بە بێ خەوی و بێ هێزی
. وێڵاش ڕێگا لە گواستنەوەی کافایین بۆ کۆرپەلە ناگرێت ،ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵی ئەو منداڵەی کەلە سکی دایە.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |