هەولێر – ZNA
73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین بەڕێوەدەچێت کە بە بەرلینالە دەناسرێت و 40% بەشداربووانی ئەمساڵ ئافرەتن. ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا رەخنەی زۆر لە فێستیڤاڵەکان کراوە کە کەمتر بایەخیان بە خانمە فیلمساز و بەرهەمەکانیان داوە. بڕیارە لە 16 تاوەکو 26 ئەم مانگە چالاکییەکانی فیستیڤاڵ لە بەرلین بەڕێوەبچێت و "She Came to Me" وەک فیلمی دەستپێک نمایش دەکرێت. ئەمساڵ گرنگییەکی زۆر بە بەشداری ئافرەتان لە فێستیڤاڵەکە دراوە و لە 40% بەشداربووان ئافرەتن. هەروەها لە فێستیڤاڵەکەدا گرنگییەکی زۆر بەو مژارانە دراون کە لەبارەی ئۆکراینا و ئێرانن و ژمارەیەک لە فیلمسازانی ئەو وڵاتە بەشدارن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad