هەولێر – ZNA
جێنیفەر گارنەر، ئەکتەری سینەمایی، بەشداری لە فیلمێکی نوێدا دەکات کە بەناوی "Family Leave"یە و وێنەیەکی ئەو ئەکتەرە لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکە بڵاوکراوەتەوە. رووداوەکانی نێو چیرۆکی فیلمەکە لە دەورووبەری لە لۆس ئەنجلس روودەدەن و لە چوارچێوەیەکی کۆمێدیدا چیرۆکەکەی پێشکێش دەکرێت. جێنیفەر گارنەر، بەم دوایی دڵخۆشی خۆی بۆ هاوسەرگیری هاوسەری پێشووی بێن ئیفلیک لەگەڵ جێنیفەر لۆپێز پێشاندا و چەپکەگولێشی بۆ ناردن. گەڕانەوەی ئێفلیک بۆ لای لۆپێز، دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بە یەکێک لە گرنگترین رووداوەکانی 2022 هەژمار کرا کە مایەی بایەخی میدیاکان بووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad