هەولێر – ZNA
وەک ئامادەکارییەک بۆ 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین کە بە بەرلینالە ناسراوە، شەقامەکانی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە پۆستەری فێستیڤاڵەکە رازێندراونەتەوە. بڕیارە لە 16 تاوەکو 26 ئەم مانگە چالاکییەکانی فیستیڤاڵ لە بەرلین بەڕێوەبچێت و "She Came to Me" وەک فیلمی دەستپێک نمایش دەکرێت. ئەمساڵ گرنگییەکی زۆر بە بەشداری ئافرەتان لە فێستیڤاڵەکە دراوە و لە 40% بەشداربووان ئافرەتن. هەروەها لە فێستیڤاڵەکەدا گرنگییەکی زۆر بەو مژارانە دراون کە لەبارەی ئۆکراینا و ئێرانن و ژمارەیەک لە فیلمسازانی ئەو وڵاتە بەشدارن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad