هەولێر – ZNA
بەشی دووەمی فیلمی "I Am Legend" بەرهەمدێت و بڕیارە وەک بەشی یەکەم، ویڵ سمیس، ئەکتەری ئەمریکی، رۆڵی سەرەکی تێدا بگێڕێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو ئەکتەرە لە دوای زللـەکەی لە کریس رۆک لە رێوڕەسمی ئۆسکاری ساڵی رابردوود، رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە و ئەگەری هەبوو کۆمپانیاکانیش لە پڕۆژەکانیاندا دووریبخەنەوە. یەکەم بەشی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 2007 بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو و داهاتێکی زۆری لە سینەماکاندا بەدەستهێنا. بەهۆی زللـەکەی ویڵ سمیسەوە، بۆ ماوەی 10 ساڵ لە هەموو چالاکییەکانی ئەکادیمیای ئۆسکار دوورخرایەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad