هەولێر – ZNA
ئەکتەری میسری، محەممەد ئیمام، بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا دەکات و براکەی رامی ئیمام کاری دەرهێنانی بۆ دەکات. بڕیارە وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە لە مانگی ئازاری داهاتوو دەستپێبکات و بەناوی "ابو نسب"ـە و لە سیناریۆی ئەیمەن وتارە. ئەم دەبێتە یەکەم فیلمی محەممەد ئیمام دوای 15 ساڵ کە براکەی رامی ئیمام کاری دەرهێنانی بۆ بکات، ئەویش فیلمی "حەسەن و مەرقەس" بوو کە باوکیان عادل ئیمایش تێیدا بەشداربوون. محەممەد ئیمام و رامی ئیمام، چەند کارێکی هاوبەشیان پێکەوە هەیە و باوکیشیان وەک ئەکتەر تێیدا بەشداربووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad