هەولێر – ZNA
هەردوو هونەرمەندی جیهانی خواکین فێنێکس و لەیدی گاگا کە لە بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی "" رۆڵی سەرەکی دەگێڕن، وێنەیەکیان بەیەکەوە لە فیلمەکەدا بڵاوبووەتەوە. لە وێنەکەدا گاگا تەمەن 36 ساڵ رووخساری خواکینی گرتووە و سەیری چاوەکانی دەکات. لەلایەکی دیکەوە جینا ئۆرتێگا، ئەکتەری گەنج رایگەیاند، ئەو حەز دەکات لەگەڵ لەیدی گاگا لە وەرزی دووەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "Wednesday" رۆڵبگێڕێت. بەرهەمهێنەرانی زنجیرەی "Wednesday" ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی زنجیرەکە دەکەن، ئەمەش لە دوای ئەوەی وەرزی یەکەمی زنجیرەکە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad