هەولێر – ZNA
پێشانگەیەكی هاوبەشی شێوەكاریی بۆ قوتابییان قوتابخانەی فاخیر میرگەسۆری لە هەولێر كرایەوە. پێشانگەکە لە هۆڵی میدیا لە هەولێ، بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی، مامۆستایان، قوتابییان و كەسوكاری قوتابیان کرایەوە. لە پێشانگەکەدا ژمارەیەک قوتابی بەرهەمەندە بە چەند تابلۆ و کارێکی هونەری بەشداربوون. جگە لە پێشاندانی بەرهەمەی وێنەکێشان، بڕگەی میوزیکیش لەلایەن قوتابیانی ئەو قوتابخانەوە نمایشکرا. فۆتۆ: سەردار قادر
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad