English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەمپینی هونەرمەندان بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزە راگەیێندرا
فۆتۆ: سەردار قادر
2023-02-15 [09:30 AM]

هەولێر – ZNA


لە شاری هەولێر، كەمپینی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، بۆ كۆمەككردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی باكوور و رۆژئاوای كوردستان راگەیێندرا.

لە كەمپینەكەدا كە هەریەك لە فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و هیوا سوعاد، سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندان ئامادەی بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەشێك لە هونەرمەندان بەشداریی ئەو بەهاناوەچوون و كەمپینەیان كرد، تێیدا بڕێكی پێویست لە كەرەستە و پێداویستیی ئەم وەرزی سەرما و سۆڵەیە بۆ خەڵكی لێقەوماو كۆكرایەوە.

کەمپینەکە چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت و داوا لە بەشداربوون کراوە، تەنیا بە هێنانی بەتانی بەشداربن، چونکە پارە کەرستەی دیکە وەرناگرن.

 





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad