هەولێر – ZNA
لە هەولێر کۆنسێرتێک بۆ هونەرمەند تارا رەسووڵ سازکرا و لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا. کۆنسێرت و رێزلێنانەکە لە هۆڵی شانۆ لە پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی، هونەرمەندان، رۆشنبیران، مامۆستایان و قووتابییان بەڕێوەچو. رێوڕەسمەکە لەلایەن بەشی میوزیكی پەیمانگاكە بۆ هونەرمەند تارا رەسووڵ سازکراچوو، هاوكات كۆنسێرتێكی گۆرانییش پێشكەشكرا، تێیدا چەند گۆرانییەكی هونەرمەند تارا پێشكەش بە ئامادەبووان كرا. لەو رێوڕەسمەدا ژیان نەجمەدین، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامادە بوو و چەپكێ گوڵی پێشكەش بەو هونەرمەندە كرد. فۆتۆ: لانە نەوزاد
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad