هەولێر – ZNA
کیم کارداشیان، ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی ریالتی، بەنیازی کڕینی کۆشکێکە کە نرخەکەی 70 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
کارداشیان لەگەڵ ئەوەی گنگی زۆر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بواری فاشن دەدات، لە هەمانکاتتدا گرنگی زۆر بە بواری خانووبەرە دەدات.
لەلایکی دیکەوە کیم کارداشیان، کۆشکێک لە نزیک کۆشکی خوشکەکەی کایلی و دایکی کڕیوە و پێدەچێت پلانی ئەوەی هەبێت لە نزیک ئەوان بژیت.
پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان کیم کارداشیان و خوشکەکانی هەیە و زۆر جار پڕۆژەی هاوەبەشی هونەری بازرگانییان هەبووە.
ئەمەش یەکەمجار نییە کیم کارداشیان کۆشک لە نزیک دایکی و خوشکەکانی بکڕێت، چ بۆ نیشتەجێبوونی خۆی بێت یاخود بۆ فرۆشتن و قازانج.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |