English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرۆژەی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر قۆناغێكی دیكەی بڕی
2023-03-01 [09:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، کۆبوونەوەی سێیەمی کۆمیتەی هەماهەنگیی هاوبەش، ناسراو بە JCC ئەنجام درا و دەست بە قۆناغێكی دیکە بەسەر كارەكانی پڕۆژەی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر كرا، كە لەگەڵ ئاژانسی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی ژاپۆنی جایكا جێبەجێ دەكرێت، تێیدا گفتوگۆ لەسەر ڕاپۆرتی بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکەوە كرا كە ماوەی نۆ مانگە كاری لەسەر دەكرێت.

ڕاپۆرتەكە لەلایەن تیمی پڕۆژەکە لە جایکا کە چەند شارەزایەکی ژاپۆنی لەخۆ دەگرێت، ئامادە كراوە بە هەماهەنگیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت. لەم کۆبوونەوەیەدا هەموو ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە ماستەرپلانەوە ئاماژەیان پێ كرا و بەپێی هەلومەرجی تازە، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئاوەدانیی شاری هەولێر کرا.

لە كۆبوونەوەکەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پانۆرامایەكی كارەكانی کە تا ئێستا كراون باس كرد و ئاماژەی بۆ كۆبوونەوەكانی پێشوو كرد كە چۆن گەیشتوون بەم هەنگاوەی ئێستا و خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەو هەماهەنگییە دەربڕی و تێبینییەكانیشی خستنەڕوو كە پێویستە لەم قۆناغەوە كاریان لەسەر بكرێت و داوای لە نوێنەرانی وەزارەت و فەرمانگەکانی حكومەت كرد كە لە ئەركی هەمواركردنەوەكەدا بەشدارن، زیاتر لە كارەكەیاندا قووڵ ببنەوە، چونكە ئیدی بەپێی ئەو داتایانەی ئەوان دەیخەنە ڕوو، نەخشەڕێی داهاتووی شارەكە دیاری دەكرێت، بۆیە پێویستە لە ئاستی ئەو ئەرکە مێژووییەدا بن.

ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاژانسی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی ژاپۆنی (جایكا) لێكتێگەیشتنی پرۆژەی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێریان بەشێوەی مینحە واژوو كرد كە پایتەختی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە، لە ڕووی شارسازی و چەندان سێكتەری گرنگەوە، دەخاتە قۆناغێكی نوێی گەشەسەندنەوە.

هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر، لە پاڵ ڕێكخستنەوەی گەشەی شار، لایەنی ژینگەپارێزی و بەرزكردنەوەی ڕێژەی سەوزایی و چەند بابەتێکی دیکەی گرنگ لەخۆ دەگرێت و بەهەندیان وەردەگرێت.





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad