هەولێر - ZNA لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سرووشتییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران, جەختی لە گرنگی بەشداری ژنان لەو کەرتە کردهوه.
زەینەب ئەلموسەوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "رێژەی بەشداریکردنی ژنان لە کەرتی نەوتی عێراق، وەک کێڵگە و پاڵاوگەکان، لە 1% تێپەڕناکات بە بەراورد بە 99% بۆ پیاوان، جا عێراقی بن یان " بیانییەکان."
ئەلموسەوی ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە وەزارەتی نەوت چەند رێکارێک بگرێتەبەر بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی بەشداریکردنی ژنان لە کەرتی نەوتدا، لەوانە زیادکردنی ژمارەی وەرگیراوانی ژنان لە پەیمانگای نەوتی وەزارەت، هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی"، بۆ زیادکردنی کورسی خوێندن لە خوێندنی ئەکادیمی و باڵای پسپۆڕییەکانی نەوت و گاز بۆ ژنان".
ئەلموسەوی جەختی لەوە کردەوە، "پێویسته ژن و پیاو یهكسان بن لە کارکردن لە کەرتی نەوتدا، ههروهها پشت نەبەستن تەنها بە پیاوان، وەک بەڕێوەبردنی پۆستە گرنگەکان یان کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق".
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |