هەولێر- ZNA
ماوەی یەک مانگە هاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخان دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و ئەمڕۆش مانگرتنی گشتیان راگەیاند.
لە سەرەتای مانگی پێشووەوە هاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و بە شێوەیەکی سەرەکی داوای ئاوی پاک و کارەبا دەکەن.
ئەمڕۆش دوای تێپەڕینی یەک مانگ بەسەر خۆپیشاندانەکاندا هاوڵاتیانی قەزاکە مانگرتنی گشتیان راگەیەندووە و دەڵێن، "تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکانمان نەدراوەتەوە.
.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |