ZNA - ههولێر
پرۆژە یاسای کار کە لە 156 ماددە پێکهاتووە، ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی کوردستان پەسەند کرا.
پرۆژە یاسای کار یەکێکە لە پرۆژە یاسا گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە دەبێتە هۆی زیادکردنی هەلیکار و ریکخستی کار لە کەرتی تایبەت.
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەکانی خۆی دەستپێکردەوە و تێیدا، پرۆژە یاسای کار بە کۆی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند کرا.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پێشنیازەیاسایەک کرا، لەنێویاندا بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵەكردن لە هەرێمی كوردستان و بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەكاندا زێدەڕۆییان لەسەر كراوە، لەگەڵ پڕۆژەیاسای كار لە هەرێمی كوردستان.
بهپێی حــوكمی مــاددهكانی (90، 91، 93، 96) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای (کار لە هەرێمی کوردستان) دراوە.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |