English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لۆرد ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌‏
2023-03-01 [03:09 AM]

هەولێر- ZNA


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/3/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏پێشوازى له‌ به‌ڕێز لۆرد تارق ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ‏ئافریكا و ‏نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لۆرد ئه‌حمه‌د جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ‏له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ به‌ریتانیا به‌ بایه‌خه‌وه‌ ‏له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ڕوانێت و پێى وایه‌ سه‌قامگیرى و په‌یوه‌ندیى باشى ‏هه‌ولێر ـ به‌غدا، عێراق به‌هێزتر ده‌كات له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كاندا، ستایش و ‏پشتگیریى وڵاته‌كه‌یشى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا نیشان دا.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق و كونسوڵى گشتییان له‌ هه‌ولێر ‏ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا دۆخى سیاسى و ئابووریى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد. ‏له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌وڵى ‏به‌رده‌وامدایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنى یه‌كڕیزى له‌ ‏هه‌رێمى كوردستان.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات، بره‌و به‌ ‏پێشكه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه‌ى عێراق بۆ پێگه‌ى شایسته‌ى خۆى له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌سه‌ر ئاستى جیهان ‏ده‌دات و ده‌ر‌فه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى بیانى زیاتر ده‌كات. ‏

پرسه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمى كوردستان، یاساى نه‌وت و گاز و بودجه‌ى عێراق، ‏په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ‏لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراینا و چه‌ند بایه‌تێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ‏دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‏

 





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad