English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوه‌ندیی زیاتر له‌ 140 ملیۆن دۆلار ده‌خاته‌ بازاڕ
2023-03-01 [03:32 AM]

هەولێر- ZNA


له‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئاداردا، بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی 140 ملیۆن و 390 هەزار و 285 دۆلاری خستە بازاڕەوە.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (1ـی ئادار/مارسی 2023) بڕی 40 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی 99 ملیۆن و 890 هەزار و 285 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە خسته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ كۆی گشتی ده‌كاته‌ بڕی 140 ملیۆن و 390 هەزار و 285.

بەمەش کۆی خستنەڕووی دۆلار لەم هەفتەیەدا لەلایەن بانکی ناوەندییەوە گەیشتە 644 ملیۆن و 689 هەزار و 982 دۆلار، هەروەها بەهای 100 دۆلار ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا لە نێوان 157 هەزار بۆ 158 هەزار و 700دینار بەرزو نزمی کردووە.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad