English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەگەڵ تیمی ئاژانسی جایکا کۆبووەوە
2023-03-01 [05:04 AM]


سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٣/٣/١ بەمەبەستی گفتووگۆ لەبارەی کار و هەنگاوەکانی هەموارکردنەوەی ماستەر پلانی هەولێر و هەماهەنگی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەگەڵ تیمەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی، ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەگەڵ تیمێکی ئاژانسی جایکا کۆبووەوە.

وێڕای بەخێرهاتنیان، سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەستخۆشی لە تیمەکانی ئاژانسی جایکا کرد بۆ ئەو هەنگاوە گرینگەی ناویانە بۆ پێشخستنی زیاتری شاری هەولێر و هەمووارکردنەوەی ماستەری پلانی شارەکە هاوکات تیشکی خستە سەر گرینگی هەمووارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر بەپلانێکی تۆکمە کە لەگەڵ ئێستای شارەکەمان گونجاو بێت.

سەرۆکی شارەوانی هەولێر، باسی لەوەشکرد کە تیمەکانمان ڕاسپێردراون کە بەبەردەوامی هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمی ئاژانسی جایکا بۆ زیاتر بەرەوپێشووەچوونی کارەکانیان و خزمەتکردنی زیاتری شاری هەولێر.

ئەنتوان سورا، بەڕێوەبەری تیمی ئاژانسی جایکا و پلاندانانی شار و بەکارهێنانی زەوی، بەناوی تیمەکەی سوپاسی سەرۆکی شارەوانی هەولێر و تیمی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری کرد لەبەرامبەر ئەو هاریکاری و هەماهەنگییەی هەیانە بۆ ئاژانسی جایکا لە کارەکانی هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر.

ئەنتوان سورا، ئاماژەی بەوەشدا:" وێڕای ئەوەی سەردانی چەندین گەڕەکمان کردووە و گفتووگۆمان لەگەڵ ڕێژەیەکی زۆری هاوڵاتیان کردووە، هاوکات بەردەوام دەبین لەو کارە ئامانجمان ئەوەیە ماستەر پلانی شاری هەولێر بەشێوازێکی سەردەمیانە هەمووار بکرێتەوە.

جێگەی ئاماژەیە هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر، لە پاڵ ڕێكخستنەوەی گەشەی شار، لایەنی ژینگەپارێزی و بەرزكردنەوەی ڕێژەی سەوزایی و چەند بابەتێکی دیکەی گرنگ لە خۆ دەگرێت و بە هەندیان وەردەگرێت.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad