ZNA_ هەولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/3/1 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌يده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زيران پێشووترى عێراق، دۆخى سياسيى عێراق، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بار و به‌رده‌واميى گفتوگۆى نيوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌ردانى شاندى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نيوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستيى هاريكارى و كارى پێكه‌وه‌يى له‌نێون هێزه عێراقييه‌كاندا كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به هاووڵاتيان.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |