ZNA : هەولێر کالیسیۆم یەکێکە لە کانزا گرنگەکان بۆ جەستە، ئێسکەکان بەهێز دەکات، یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات و ڕێگری لە جەڵتەی خوێن دەکات.
کالیسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستن و بەهێزکردنی ئێسکەکاندا هەیە، هەموو کەسێک بەپێی تەمەنە جیاوازەکان ڕۆژانە پێویستی بەڕێژەیەک کالیسۆم هەیە، کالیسیۆمیش لەڕێگەی هەندێک لە خواردنەکانەوە دەست دەکەوێت، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک سیستمێکی خۆراکی گونجاو هەڵبژێرێت ئەو مادانەی تێدا بێت کە سوود بە جەستە دەگەیەنن.
نیشانەکانی کەمی کالیسیۆم لە جەستەدا:
-لاوازبوونی ئێسک و ماسولکەکان.
-ناسروشتی لێدانی ترپەی دڵ.
-تەزیوی یان مێرولەکردنی دەست و پەنجەکان.
-لەدەستدانی بیرەوەی بەشێوەیەکی ناسروشتی.
-بێهێزبوونی نینۆکەکان و شکانی.
-ئاسان شکانی ئێسکەکان.
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |