English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رانیە... سێ ئافرەت دەستگیر کران
2023-03-01 [05:59 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، کە دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لای پۆلیس سکاڵای تۆمار کردبوو، سێ ئافرەتمان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە.

رائید، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای هاووڵاتییەک سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی کرد بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا بە گوتەی خۆی لەناو جانتاکەی دزی لێکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخرا و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا.

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین گووتی: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد بەسوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری توانرا لە ماوەیەکی کەمدا سێ تۆمەتبار لە ڕەگەزی مێ کە تەمەنیان سەرووی 18 ساڵە دەستگیر بکرێن، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم دادوەر و پۆلیس دانیان بە تاوانەکەیاندا نا و دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر و دووبارە سەیرکردنەوەی تۆماری کامێراکانی چاودێری دەرکەوت کە تاوانێکی دیکەی دزیکردنیان بەهەمانشێوە ئەنجام داوە.

ھەروەھا رائید، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دادوەر بڕیاری دا بە ڕاگرتنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad