English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگاتە هەولێر
2023-03-02 [07:00 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممەش دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا، خۆی سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆدەبێتەوە.

 

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت، پاشان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان،  د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆش، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز بڕیارە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا و هەولێر ساز بکات. 

 

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکەمجارە سەردانی عێراق دەکات لەوەتەی دەستبەکاربوونی لە ماوەی لە شەش ساڵی رابردوودا، دوایین هەڵوێستیشی لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی ساڵی رابردوو بوو، کاتێکدا پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ چارەسەری کێشەکانی وەکو گۆڕانی کەشوهەوا و کەمیی ئاوی پاک بوو لە عێراق، بەڵام لە ئاستی سیاسیدا نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ لایەنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش چالاکە بۆ گوشار و داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، چاکسازیی ئابووری و نەهێشتنی گەندەڵی و پرس و کێشەی دیکە کە بەرۆکی عێراقیان گرتووە.





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad