ZNA : هەولێر دابەزینی شەكرە لەخوێندا بریتیە لەدابەزینی رێژەی شەكر بۆ ئاستی كەمتر لەباری ئاسایی و چەند نیشانەیەكی هەیە کە دەبێت هەمووان بیزانن. لە لاپەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیدا ئاماژە بە نیشانە و هۆکارەکانی دابەزینی شەکرە کراوە، کە بریتین لەمانە: - لەرزین و گێژبوون
. - برسێتی و ئارەقكردنەوە. - دڵەراوكێ و سەرئێشە. -شەكەت بوون و لێڵبوونی چاو. هۆكارەكانی دابەزینی شەكری خوێن
: -نەخواردنی ژەمەكان بەشێوەیەكی رێكوپێك. -بەكارهێنانی دەرزی ئەنسۆلین بەشێوەیەكی نادروست و نارێك. -زۆر یان باش بەكارنەهێنانی دەرمانی دابەزینی شەكرە
. -راهێنان و جوڵانێكی زۆر لەپڕو لەڕادەبەدەر. چارەسەری دابەزینی شەكرەی خوێن
: چارەسەری ئەم گرفتە بەخێرای كارێكی پێویستە دوای دڵنیابوون لەتووشبوون بە دابەزینی رێژەی شەكرە لەرێگەی دەركەوتنی نیشانەكان و پشكنینی رێژەی شەكرە، ئەوا دەتوانیت یەك بۆ دوو پەرداخ لە شەربەتی میوەی تازە بخۆیتەوە یاخود كەمێك شیرینی بخورێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە .
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |