ZNA - هەولێر لە یاریە دواخراوەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ و ئیڤەرتۆن ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتا توانیان یاریەکە بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لێی بباتەوە.
ئارسناڵ دوو گۆڵی لە تایمی یەکەم و دوو گۆڵی لە تایمی دووەمدا و لە ڕێگەی یاریزانان مارتینێلی دوو گۆڵ و بۆکایۆ ساکا و مارتن ئۆدیگارد لە خولەکەکانی 40، 45، 71 و 80 تۆمارکرد.
بەم سەركەوتنە، ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد و بە جیاوازی 5 خاڵ لەگەڵ مانچستەر سیتی ڕکابەری.
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |