ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری دواخراوی هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری یانەی ولڤەرهامپتۆنی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی لیڤەرپوڵ توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە میوانەکەی بباتەوە.
دوو گۆڵەکەی ڕێدز هەریەکە لە ڤان دایک و محەمەد سەڵاح لە خولەکەکانی 73 و 77 تایمی دووەمدا تۆمارکرد.
بەم ئەنجامانە، لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ و چووە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی و ولڤەرهامپتۆنیش تەنیا 24 خاڵی هەیە و لە پلەی 15 دایە.
ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە |